پێنتاگۆن : ئێران هۆکاری ناسەقامگیری ناوچەکەیە و هەڕەشە لە دراوسێیەکانی دەکات

پەیامی کورد     ...    پێنتاگۆن  :  ئێران هۆکاری ناسەقامگیری ناوچەکەیە و هەڕەشە لە دراوسێیەکانی دەکات .

ووتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئێران هۆکاری ناسەقامگیری لە ناوچەکە هەژمار دەکرێت پشتیوانیکردنی خۆی بۆ تێرۆریسم بەردەوامی پیدەدات و هەروەها هەڕەشە لە ووڵاتانی دراوسێی خۆی دەکات .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، جۆن کۆربی ووتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا پێنتاگۆن سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند ئێرانهۆکاری نەسەقامگیری ناوچەکەیە و لە سەر هیوا و گرینگیدانی ووڵاتەکەی بۆ جێبەجی کردنی پەیمانە ئەمنییەتییەکانی خۆی لە ناوچەکە بە پێی بەرژەوەندییەکانی خۆی و بەرژەوەندییەکانی هاوپەەیمانەکانی جەختی کردەوە .

کۆربی لەمبارەیەوە هەروەها ڕایگەیاند : ئێران هەروەها بەردەوام هەڕەشە لە دراوسێیەکانی خۆی دەکات و ئێمەش لە سەر ئەو بابەتە پێداگرین ، وەکوو وەزارەتی بەرگری پێداگرین کە پەیمانە ئەمنییەتییەکانی خۆمان لە ناوچەکە بە پێی بەرژەوەندییە ئەمنییەتییەکانمان ، بەرژەوەندی نەتەوەکەمان و بەرژەوەندی هاوپەیمان و شەریکەکانمان لە ناوچەکە جێبەجێ بکەین و ئێران مێحوەری تیشک خستنە سەر ی ئێمە لەم چوارچێوەیە هەژمار دەکرێت .

هەروەها ووتی پەیوەندی سەربازی و نیزامی ئەمریکا لەگەل ئیمارات ی بەردەوام بە پتەوی هەژمار کرد و ڕایگەیاند کە ئەم ووڵاتە عەرەبەی حاشیەی کەنداوی فارس لە بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ تێرۆریسم لە هەموو ناوچەکەدا بەشدارە .


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە