پێنتاگۆن : " باڵۆنی سیخوڕی چین " حەریمی ئاسمانی ئەمریکای پێشێل کرد

پەیامی کورد   ...  پێنتاگۆن : " باڵۆنی سیخوڕی چین " حەریمی ئاسمانی ئەمریکای پێشێل کرد

پێنتاگۆن ڕایگەیاند باڵۆنێکی چاودێری کە گوایە سەر بە ووڵاتی چین ە لە سەر بەرزاییەکانی باکووری ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکای شناسایی کردووە .

کۆشکی سپی ڕاسپاردەی کردووە کە هیچ جۆرە هەنگاوێکی سەربازی لە راستای لەناوبردنی ئەم باڵۆنە ئەنجام نەدرێت .

بەرپرسێکی پلە باڵای بەرگری جەختی کردووەتەوە : ئێمە هەنگاوگەلی گرینگ و پێویستمان لە ڕاستای پارێزگاری کردن لە زانیاریگەلی ناوخۆیی ئەنجام دەدەین .

ئەمە لە حاڵێکدایە کە بۆ دووهەمین جارە لە مێژووی ئەمریکا باڵۆنی سیخوڕی لە ئاسمانی ئەم ووڵاتەدا بەدەر دەکەوێت !

ووتراوە کە ئەم باڵۆنە سیخوڕییە سەر بە ووڵاتی چین ە و لە ڕیگای ئاسمانی کەنەدا وە چووەتە ئەمریکا و ئیالەتی مۆنتانا لەم وولاتەدا .


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە