پێنتاگۆن بۆ جێبەجێ کردنی بەرنامەکانی خۆی کە هەسەدەی تێدا دەنگۆنجێنێت داوای ٥٢٢ میلیۆن دۆلار دەکات
پەیامی کورد ... پێنتاگۆن بۆ جێبەجێ کردنی بەرنامەکانی خۆی کە هەسەدە ی تێدا دەنگۆنجێنێت داوای ٥٢٢ میلیۆن دۆلار دەکات .پێنتاگۆن لەو بەرنامەیەی کە هەسەدەی تێدا جێ دەگرێت، داوای ٥٢٢ ملیۆن دۆلاری کردووە
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا " پێنتاگۆن " سەبارەت بە پڕۆگرامی بەرگری خۆی داوای بوودجەیەکی ٧١٥ میلیارد دۆلاری دەکات .
پێنتاگۆن هەروەها بۆ بەرنامەکەی خۆی لە ژێر ناوی " بەرنامەی پەروەردەکردن و پڕچەک کردن و بەهێزکردنی هیزەکانی لە دژی شەڕی دژ بە داعش ، کە هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک " هەسەدە " ش لەم بەرنامەیەدا جێ دەگرێت داوای بڕی ٥٢٢ میلیۆن دۆلار بوودجە دەکات .
بە پێی زانیارییەکان بڕی ٣٤٥ میلیۆن دۆلار لەم پارەیە بۆ هێزەکانی ئەمنییەتی و ئاسایش ی عێراق و هەروەها ١٧٧ میلیۆن دۆلاریش بۆ کەسایەتی و کۆمەڵەی سووری کە پێداچوون و بەدواداچوونیان لە سەر کراوە داوا دەکرێت .
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە