پێنتاگۆن بێ ڕەچاوکردنی ڕێککەوتنی ئەتۆمی، بنکەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی تۆپباران دەکات 

پەیامی کورد   ...  پێنتاگۆن بێ ڕەچاوکردنی ڕێککەوتنی ئەتۆمی، بنکەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی تۆپباران دەکات 

ماڵپەڕی میلیتاری که لە بواری هەواڵی نیزامی ئەرتەشی ئەمریکا چالاکە، لە سەر زاری کالین کاهل، یاریدەدەری سیاسی وەزیری بەرگری ئەمریکا نووسیویەتی: پێنتاگون بەڵێنی داوە، لەئەگەری میلیشیاکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی، بێ ڕەچاوکردنی دانووستانی ئەتۆمی، بەرپەرچیان دەداتەوە و لێیان دەدات. 

ئەم بەرپرسەی باڵای پێنتاگۆن لە دانیشتنێکی هەواڵی ڕایگەیاند: هێرشەکانی ئەم هەفتەی کۆماری ئیسلامی لە سووریا دەریدەخات کە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، بێ ڕەچاوکردنی دانووستانی ناووکی، بەرپەرچی هەر هێرشێک لەدژی هێزەکانی ئەمریکا دەداتەوە. 

ناوبراو ڕێکەوتنەکەی لە کونگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: هێرشەکەی سوپای ئەمریکا بۆ سەر میلیشیاکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی، دەرخەری ئیرادەی ئەمریکا بۆ تەسککردنەوەی بازنەی پاڵپشتی کۆماری ئیسلامی لە تیرۆریزم، شەڕوپێکدادان و هەڕەشەکانیان لە دژی خەڵکی مەدەنی لە ناوچەکە یا هەر شوێنێکی دیکەی، ئەمەش هیچ پێوەندییەکی لەگەڵ دانووستانە ناووکییەکان نییە. 
 


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە