پێنتاگۆن : تاقیکردنەوە مووشەکییەکەی ڕووسیا تەنیا هۆشدارییەک بۆ ئەمریکا بوو

پەیامی کورد     ...   پێنتاگۆن : تاقیکردنەوە مووشەکییەکەی ڕووسیا تەنیا هۆشدارییەک بۆ ئەمریکا بوو

جان کۆربی ، ووتەبیژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا " پێنتاگۆن " ڕایگەیاند : تاقیکردنەوەکەی ڕووسیا سەبارەت بە مووشەکی بالیستیکی دوورگەپەیمای ڕووسیا جێگای سەرسووڕمان نەبوو ، چوونکە مۆسکۆ پێشتر لە ژێر دۆخی پەیمانی کۆنترۆڵی چەک و تەقەمەنی کە هێشتاش بوونی هەیە واسینتۆنی ئاگادار کردبووەوە .

ڕووسیا بە ڕاستی و درووستی بە پێی ڕێکەوتن و پەیمانەکانی پەیمانی ستارتی نوێ بە ئێمەی ڕاگەیاند کە بە نیازە ئەم تاقیکردنەوەیە ئەنجام بدات ، ئەمە تاقیکردنەوەیەکی ئاسایی و نۆرماڵ بوو و وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ئەمە بە هەڕەشە لەقەڵەم نادات .


ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە