پێنتاگۆن : تا ئێستا هیچ داوایەکی فەرمی بۆ کشانەوە لە عێراق نەکراوە

پەیامی کورد   ...  پێنتاگۆن : تا ئێستا هیچ داوایەکی فەرمی بۆ کشانەوە لە عێراق نەکراوە

ووتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پێنتاگۆن) ژەنەڕاڵ پاتریک ڕایدەر ڕایگەیاند، تا ئێستا هیچ داواکارییەکی فەرمییان بۆ کشانەوەی هێزەکانیان لە عێراق پێنەگەیشتووە.

ڕایدەر، ووتەبێژی پێنتاگۆن ڕایگەیاند : تا ئێستا هیچ وادەیەک بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دیاری نەکراوە و ڕایگەیاند، لیژنەی باڵای سەربازی بڕیار لەسەر گۆڕینی ئەرکی هێزە سەربازییەکان لە عێراق دەدات.

پاتریک ڕایدەر باسی لەوەش کرد، کۆبوونەوەکان لەگەڵ بەرپرسانی عێراق گرینگن بۆ گۆڕینی ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق.


ئەم بابەتە 12002 جار خوێندراوەتەوە