پێنتاگۆن : تا ئێستا ١٢٧ هێرش لە لایەن گرووپەكانی سەر بە ئێران كراوەتە سەرمان
پەیامی کورد ... پێنتاگۆن : تا ئێستا ١٢٧ هێرش لە لایەن گرووپەكانی سەر بە ئێران كراوەتە سەرمان
ووته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا، پێنتاگۆن ڕایگەیاند، تاكوو ئێستا ١٢٧ هێرش كراوەتە سەر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له عێراق و سووریا.
پات رایده‌ر ووته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا لە كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌نووسی ڕایگەیاند، هێزه‌كانمان له‌سه‌ر داوای حكوومە‌تی عێراق له‌و وڵاته‌ن.
ئه‌و ووته‌بێژه ڕایگەیاند : "له چواری ئه‌م مانگه‌وه نۆ هێرش كراوه‌ته سه‌رمان".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا له ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئەگەر گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران، لە عێراق، یەمەن و سووریا لە هێرشکردنە سەر سەربازانی ووڵاتەکەی بەردەوام بن، ئەمریکا ووڵامی گونجاوی بۆیان دەبێت.
بلینکن هه‌روه‌ها گوتی: "هێرشی حووسییەکان و گرووپەکانی دیکەی نزیک لە ئێران لە عێراق و سووریا هەڕەشە لەسەر سەقامگیری دروست دەکەن و ئەگەری فراوانبوونی شەڕ زیاد دەکەن".
ئەم بابەتە 12004 جار خوێندراوەتەوە