پێنتاگۆن دان بەوەدا دەنێت کە پێش ڕووخانی ئەسەد بوونی سەربازی لە سووریا زیاد کردووە

پەیامی کورد   ...   پێنتاگۆن دان بەوەدا دەنێت کە پێش ڕووخانی ئەسەد بوونی سەربازی لە سووریا زیاد کردووە

دواجار ووتەبێژی پێنتاگۆن ئاشکرای کرد کە ئەمریکا پێش ڕووخانی دیمەشق هێزەکانی لە سووریا زیاد کردووە!

بە پێی ڕاپۆرتێک لە زاری ڕۆیتەرزەوە وەرگیراوە، پاتریک ڕیدەر ووتەبێژی پێنتاگۆن ڕایگەیاندووە کە ئەمریکا بوونی سەربازی خۆی لە سووریا دوو هێندە کردووە و بە ووتەی ئەویش ئەم بەهێزکردنە هیچ پەیوەندییەکی بە پێشهاتەکانی ئەم دواییە و ڕووخانی بەشار ئەسەدەوە نییە حکوومەت!

پێنتاگۆن ساڵانێک بوو نزیکەی 900 سەربازی لە سووریا جێگیرکردبوو، بەرپرسانی ئەمریکاش هەمیشە ئەم ژمارەیەیان دووبارە دەکردەوە تەنانەت دوای ڕووخانی حکوومەتەکەی بەشار ئەسەد لە 8ی کانونی یەکەم دا، بەڵام ئێستا دیاریکراوە کە ئەم ووڵاتە لە چەند مانگی پێش خۆیدا نزیکەی 2000 سەربازی جێگیرکردووە تا ڕووخانی ئەسەد سووریا جێگیر بووبوو!

بەڵام ڕیدەر لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی پێنتاگۆن ڕایگەیاند کە تازە بۆیان دەرکەوتووە کە ژمارەکە زیاترە!

ئەو ئەوەشی ڕاگەیاند : بە لەبەرچاوگرتنی جیاوازی نێوان ئەوەی بۆ ئێمە ڕاپۆرت کراوە و ژمارەی ڕاستەقینە، هەستم کرد گرنگە لەم زانیاریانە ئاگادارتان بکەمەوە. هەستیارییە دیپلۆماسی و ئۆپراسیۆنییەکان هۆکاری دواکەوتنی ئەم ئاگادارکردنەوە بوو.

بە وتەی ناوبراو، لانیکەم چەند مانگێک هێزی بەهێزکردن لە سووریا بە شێوەیەکی خولانەوەی ئامادە بووە و ماوەیەکەش بەم شێوەیە بووە و پەیوەندی بە پێشهاتەکانی ئەم دواییەوە نییە و کاتی خۆی تەنیا ڕێکەوتە.


ئەم بابەتە 102 جار خوێندراوەتەوە