پێنتاگۆن دەرئەنجامی هێرشەکانی خۆی بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕادەگەینێت
پەیامی کورد ... پێنتاگۆن دەرئەنجامی هێرشەکانی خۆی بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕادەگەینێت
جۆن كێربی ووته‌بێژی پنتاگۆن ڕایگەیاند له‌و بڕوایه‌داین، به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه له بۆردوومانه‌كه‌ی بەرەبەیانی رۆژی هەینی رابردووی سنووری عێراق و سووریا، چه‌كدارێك كوژراوه و دوانی دیكه‌ش برینداربوون، ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له هه‌ڵسه‌نگاندن و ئه‌گه‌ر ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی گۆڕا به‌دڵنیاییه‌وه ده‌یخه‌ینه‌ڕوو.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا "پێنتاگۆن" رایگه‌یاند، بۆردومانه‌كه‌ی رۆژی هەینی رابردووی فڕۆكه شەڕکەرەكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر دامه‌زراوه سه‌ربازییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا له نزیك سنووری عێراق كه له‌لایه‌ن گروپێكی چه‌كداری عێراقی پشتیوانیكراوی ئێران، كه‌سێك كوژراوه و دوو برینداریشی لێكه‌وتوه‌ته‌وه.
ووتیشی، "له‌ئه‌نجامی بۆردومانه‌كه، ٩ باڵه‌خانه‌ی سنووری ناوچه‌ی ئه‌لبووكه‌مالی سووریا كه هاوسنووره له‌گه‌ڵ عێراق خاپوور بوون".
ئەمە لە حاڵێکدایە کە پێشتر ئێن بی سی ڕایگەیاندبوو ، دەوڵەتی بایدن ڕایگەیاندوە کە هێشتا ڕێژەی گیان لە دەستدانی ئەم هێرشە ئاسمانییە دیار نییە و لە بەردەست دانییە .
پێشتریش سوپای ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندبوو، بۆردومانیان بۆسه‌ر گرووپێكی چه‌كداری ئه‌نجامداوه كه سه‌رجه‌میان عێراقین و له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه پشتگیری ده‌كرێن.
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە