پێنتاگۆن سەربازەکانی بۆ شەڕەکانی داهاتوو ئامادە دەکات

پەیامی کورد     ...    پێنتاگۆن سەربازەکانی بۆ شەڕەکانی داهاتوو ئامادە دەکات  .

هێزە ووشکانییەکانی ویلایەتەیەکگرتووەکان خەریکی ئامادەکاری و داڕشتنی بەرنامەیەکن بۆ ئەنجامدانی نەمایشێکی خاوەن چەڵێنج لە مانگی مەیدا بە ئامادەبوونی هێزە چەکدارە دەریاییەکان و ئۆپراسیۆنێکی تایبەتن .

بە پێی ڕاپۆرتێک ئەم نەمایشە ئاڵۆزە کە بە ناوی EDGE 21  دەناسرێت پێش قۆناغی دووهەم پڕۆژەیەکی گەورەی چەک و تەقەمەنی و ئامادەکاری سەربازانی نیزامی بە ناوی Convergence بەڕیوە دەچێت .

نەمایشی سەربازی EDGE 21 کورتکراوەی Experimental Demonstration Gateway Exercise ە کە " تا ڕادەیەک دەتەوانێ وەکوو ڕاهێنانگەلی تاقیکردنەوەیی کە دەروازەکان بۆ پێشکەوتنی زیاتری هێزە چەکدارەکان دەکاتەوە ، تەفسیر بکرێت "

پڕۆژەی Convergence کارێکی زۆر بەرزەفڕانەیە بۆ باشترکردنی توانا شەڕییەکانی ئەرتەشی ویلایەتەیەکگرتووەکان ە کە لە ساڵی ٢٠٢٠ دا دەستی پێکرد . چالاکییەکانی ئەم پڕۆژەیە بۆ کۆکردنەوەی تەکنۆڵۆژیا کلیدی یە کانی شەڕ لە ئاسمان ، زەوین ، دەریا ، بۆشایی ئاسمان و تۆڕە کۆمەلایەتییەکان بەڕیوە دەچێت .

پڕۆژەی Convergence ٢٠٢٠ لە سەر ٥ بنچینەی سەرەکی تەرکیز دەکات : کەسەکان ، سیستەمگەلی چەک و تەقەمەنی ، فەرماندەیی و کۆنترۆڵ ، زانیاری و داتاکان دەربارەی شوێنی جێگیربوون ، سیستەمی هۆشی ساختە کە بەم شتانەوە کار دەکات توانایی هەیە داتا دەستکەوتەکانی بۆ بڕیاردانی خێراتر و دەقیقتر لە مەیدانی شەڕ تێکەڵ بکات . هەروەها لەم سیستەمە بۆ باشتربوونی جۆرەها لە چەکگەلی تایبەت بۆ دۆخگەلی جیاوازی شەڕ کەلکی لێوەردەگیرێت


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە