پێنتاگۆن : لە دەریای سوور هێرش کرایە سەر کەشتییەکانمان

پەیامی کورد  ...  پێنتاگۆن : لە دەریای سوور هێرش کرایە سەر کەشتییەکانمان

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند کە کەشتییە جەنگی یەکەیان بە ناوی یوو ئێس ئێس کارنی و چەندین کەشتی بازرگانی دیکە لە دەریای سوور هێرشیان کراوەتە سەر.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ڕەنگە هۆکاری ئەو هێرشانە پەیوەندی بەو هێرشانەوە هەبێت کە لە غەززە ئەنجام دەدرێن.

لە بەیاننامەکەی پێنتاگۆن دا هاتووە ، هیچ زانیارییەک سەبارەت بەوەی کە کێ و کەی هێرشەکەی ئەنجامداوە، بڵاونەکراوەتەوە.


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە