پێنتاگۆن مووچەى بۆ ٣٥٠٠ ئەندامى دیکەى هێزەکانى سووریاى دیمۆکراتیک دابین کرد
پەیامی کورد ... پێنتاگۆن مووچەى بۆ ٣٥٠٠ ئەندامى دیکەى هێزەکانى سووریاى دیمۆکراتیک دابین کرد.
.. بەمەش ئێستا ١٩ هەزار و ٥٠٠ شەڕڤانى هەسەدە پارە لە پێنتاگۆن وەردەگرن
هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک " هەسەدە " بەردەوامن .
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا " پێنتاگۆن " بەڵگەی بوودجەکەی خۆی بە بڕی ٨١٣ میلیارد دۆلاری بڵاو کردەوە .
بە گوێرەی ئەو بەڵگەی بڵاو کراوەتەوە " فاوندی پەروەردەکردن – تەجهیزکردنی شەڕی دژی داعشی ئابووری ساڵی ٢٠٢٣ ی ئەمریکا ، ١٨٣ میلیۆن دۆلار پارە بۆ کۆمەڵەیەک لەو سووریانەی کە پشتگیری ئەوان دەکەن تەرخان کردووە .
بە پێی بەڵگەکان ئاشکرا بوو کە ئەمریکا پیلانی کردووە کە ٣ هەزار و ٥٠٠ کەسی دیکەش لە ڕێزبەندی ئەندامانی " هەسەدە " دابنێت و مووچەیان بۆ دابین بکات .
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە