پێنتاگۆن : هێرشی ئەتۆمی کۆریای باکوور بۆ سەر ئەمریکا کۆتایی بە ڕژیمی کیم جوونگ دێنێت
پەیامی کورد ... پێنتاگۆن : هێرشی ئەتۆمی کۆریای باکوور بۆ سەر ئەمریکا کۆتایی بە ڕژیمی کیم جوونگ دێنێت
لۆئید ئۆستن وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا له‌باره‌ی هێرشی ئه‌تۆمی بۆسه‌ر ووڵاته‌كه‌ی هۆشداریدا و رایگه‌یاند، "هه‌ر هێرشێكی ئه‌تۆمی بۆ سه‌ر ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی له‌لایه‌ن كۆریای باكووره‌وه ئه‌نجامبدرێت، ده‌بێته هۆی كۆتایی هاتنی ڕژێمی كیم جۆنگ ئون ڕێبه‌ری كۆریای باكور".
لۆئید ئۆستن له میانه‌ی دیدارێكدا له‌گه‌ڵ لی جۆنگ سۆب وه‌زیری به‌رگری كۆریای باشوور رایگه‌یاند، "هه‌ر هێرشێكی ئه‌تۆمی دژی ئه‌مریكا یان هاوپه‌یمانان و هاوبه‌شه‌كانی ئه‌نجام بدرێت، به‌تایبه‌ت به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی ناستراتیژی، جێگه‌ی قبووڵكردن نییه و هه‌ر هێرشێكی له‌وجۆره مانای كۆتاییهاتنی رژێمه‌كه‌ی كیم جۆنگ ئون ده‌بێت".
هه‌ردو وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا و كۆریای باشوور ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای به‌رگری هاوپه‌یمانان و ئاڵوگۆڕی زانیاری و ڕاوێژ بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و ووڵامدانه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه ئه‌تۆمی و مووشه‌كییه په‌ره‌سه‌ندوه‌كانی كۆریای باكوور.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له ڕه‌خنه‌گرتن له بڕیاره‌كه‌ی سیئۆل و واشینتۆن بۆ درێژكردنه‌وه‌ی مانۆڕه ئاسمانییه هاوبه‌شه‌كانیان له ناوچه‌كه‌دا، كۆریای باكوور سێ مووشه‌كی بالیستیكی به‌ره‌و ئاوه خاكییه‌كانی كۆریای باشوور هه‌ڵدا.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە