پێنتاگۆن : هێزەکانی ڕووسیا لە دەورووبەری کییف پێگەی بەرگری یان گرتووە و پێشڕەوی ناکەن
پەیامی کورد ... پێنتاگۆن : هێزەکانی ڕووسیا لە دەورووبەری کییف پێگەی بەرگری یان گرتووە و پێشڕەوی ناکەن
قەیرۆدف بۆ بەهێزکردنی ڕۆحیە شەڕکەرانی چیچانی کەلەگەڵ هێزەکانی ڕووسیا لە مارۆپۆل ن ،ئامادەیی هەیە .
بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا " پێنتاگۆن " بە جەختکردنەوە لە سەر ئەوەی کە هێزاکانی ڕووسیا لە دەورووبەری کییف پێگەی بەرگری یان گرتووە و پێشڕەوی ناکەن ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئۆکراینی لە ناوخۆی ماریۆپۆل سەرەڕای گەمارۆوەکانی ڕووسیا یەکڕیزی و هەماهەنگی یەکی باشیان هەیە .
ئەم بەرپرسەی پێنتاگۆن دوێنێ دووشەممە بە ئاماژەدان بەوەی کە ڕووسیا جمووجووڵە سەربازییەکانی خۆی لە سەر ناوچەی دۆنباس داڵدە داوە ووتی کە هەناردنی هاوکاریگەلی سەربازی بۆ هێزەکانی ئۆکراینی بەردەوامی دەبێت .
ئەو هەروەها بە ئاماژەدان بەوەی کە هێزەکانی ئۆکراینی بە باشی کەڵک لە سیستەمی بەرگری ئاسمانی وەردەگرن ، ووتی :" هیچ پشتڕاست کردنەوەیەک بە واتای گەڕانەوەی ئەربین بۆ ژێر کۆنترۆڵی ئەرتەشی ئۆکراین بوونی نییە ."
ئەم بەرپرسەی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا سەبارەت بە شاری گەمارۆدراوی ماریپۆل ووتی کە ئەم شارە لە بەرامبەر مەترسی هێرشگەلی قورس و تووندی ئاسمانی و مووشەکی ڕووسیادایە بەڵام هێزەکانی ئۆکراین لە ناوخۆی ماریۆپۆل سەرەڕای گەمارۆوەکان هەماهەنگی و یەکڕیزیییەکی باشیان هەیە
لە لایەکی دیکەشەوە ئەحمەد دۆداییف وەزیری سیاسەتی نەتەوەیی ، پەیوەندیگەلی دەرەوە و زانیاری و هەواڵگری کۆماری چێچێن ، دوێنێ دووشەممە ڕایگەیاند کە ڕەمەزان قەدیرۆف سەرۆککۆماری چێچێن گەیشتووەتە شاری مارۆپۆل .
ئاژانسەکانی هەواڵ لە زاری دۆداییف نووسیان : قەدیرۆف بە ئامانجی پێدانی ڕۆحیە و هێزی مەعنەوەی بە شەڕکەرانی چیچانی گەیشتووەتە ماریۆپۆل و کەرەستەیەکی زیاتری لەگەڵ خۆی هێناوە .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە