پێنتاگۆن : هەلیکۆپتەرەکانی ئەرتەشی پێشووی ئەفغانستان ڕادەستی تاڵیبان ناکەین

پەیامی کورد    ...   پێنتاگۆن :  هەلیکۆپتەرەکانی ئەرتەشی پێشووی ئەفغانستان ڕادەستی تاڵیبان ناکەین .

٤٦ هەلیکۆپتەر و فڕۆکەی نیزامی ئەرتەشی پێشووی ئەفغانستان لە ئۆزبەکستان و تاجیکستان دەپارێزرێن .

جۆن کۆربی ووتەبێژی پێنتاگۆن ، لە کۆنفرانسێکی میدیایی دا دوێنێ سێشەممە ١٨ی جانیوەری ڕایگەیاند کە پێنتاگۆن :  هەلیکۆپتەرەکانی ئەرتەشی پێشووی ئەفغانستان لە ئۆزبەکستان و تاجیکستان دەپارێزرێن ڕادەستی تاڵیبان ناکەین تاکوو کەڵکیان لێوەربگرن .

کۆربی ووتی کە دەربارەی ئەم هەلیکۆپتەرانە هێشتا هیچ بڕیارێکی کۆتایی نەگیراوەتەوە بەر و ئەوە لە ئاکامی دواهەمین بڕیار نییە ، بەڵام لەو باوەڕەدایە کە ئەو هەلیکۆپتەرانە بە تاڵیبان نادرێت .

ووتەبێژی پێنتاگۆن لە ووڵامی پرسیارێک دەربارەی ڕاپۆرتی لێکۆڵەری تایبەتی ئەمریکا بۆ سەرلەنوێ درووستکردنەوەی ئەفغانستان " سی گار " کە ساڵێک پێش دەربارەی سست بوون و لاوازبوونی و هەڵوەشاندنەوەی هێزی ئاسمانی ئەرتەشی ئەفغانستان هۆشداری دابوو و ڕۆژی سێشەممە لە ڕیزبەندی شاراوە و نهێنی دەرەوە و ئاشکرا بوو ووتی : " چڵێنگەلێکی تایبەت کە لەم ڕاپۆرتەدا خرایەڕوو ، بۆ ئێمە بە تەواوی لە پێش دا ناسێندراو بوون ، لە ڕاستیدا وەزارەتی بەرگری و شەریکەکانی ئێمە چالاکانە گرینگی یان بە چاڵێنجەکانی هێزی ئاسمانی ئەفغانستان هەبوو ، هێزی ئاسمانی ئەفغانستان بە باشی پاڵپشتی لە هێزی زەوینی کرد .

ئەو جەختی کردەوە کە ویلایەتەیەکگرتووەکان لە هەموو کەم و کورتییەکان و ئەو چاڵێنجانەی کە هێزی ئاسمانی ئەرتەشی ئەفغانستان ئاگادار بوو و هەوڵیداوە ئەم هێزانە پڕ کەرەستە و پاڵپشتی یان لێبکات .


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە