پێنتاگۆن پاشەکشە کردنی هێزەکانی ڕووسیا لە دەورووبەری کییف ی بە یەکجاری ڕاگەیاند

پەیامی کورد    ...    پێنتاگۆن پاشەکشە کردنی هێزەکانی ڕووسیا لە دەورووبەری کییف ی بە یەکجاری ڕاگەیاند

بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان وەزارەتی بەرگری ئەمریکا " پێنتاگۆن " ئاشکرای کرد کە بە پێی هەڵسەنگاندنەکانی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕووسیا پاشەکشە کردنی هێزەکانی خۆی لە دەرووبەری کییف بە تەواوی کۆتایی هێناوە و هێزەکانی ئۆکراینی ، کۆنترۆڵی دەورووبەری هەموو پایتەختیدووبارە بە دەستەوە گرتووە .

بەرپرسێکی پێنتاگۆن ووتی کە ئەرتەشی ڕووسیا خەریکی ڕێک خستنی دووبارەی هێزەکانی خۆیەتی و دەستەبەرکردنی کەرەستە و کەل و پەلی پێویستە بۆ جێگیرکردنی دووبارەی خۆی لە ئۆکراین و ٤٠ یەکەی ڕەزمی ڕووسیا لە بێلاڕووسیا لە حاڵەتی ئامادەباشی دایە .

ئەم وەزارەتخانەیە هەروەها ڕایگەیاند کە مۆسکۆ ، ٢٠ یەکەی ڕەزمی بردووەتە دەورووبەری کییف بۆ بێلاڕووسیا و هەر ئەم هەژمارەی لە ناوەندی چرێنهیف و خارکێف دەرکردووە

ئەم بەرپرسەی پێنتاگۆن هەروەها ووتی کە ڕووسیا تاکوو ئێستا بە ١٤٥٠ مووشەک ئۆکراینی کردووەتە ئامانج و گەمارۆدانی شاری بەندەری ماریۆپۆل هێشتا بەردەوامە .

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا جەختی کردەوە کە ژمارەیەکی زیاتر لە مووشەکگەلی دژە زرێپۆشی ئەمریکا بە هۆی ڕووداوەکانی ئێستا و ڕابردوو لە دۆنباس ، بۆ ئۆکراین دەنێردرێن و ئۆکراینییەکان لە حاڵی بینینی ڕاهێنان دەربارەی چۆنیەتی کەلک وەرگرتن لە مووشەکگەلی بێفڕۆکەوانەی پێشکەش کراوی ئەمریکان


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە