پێنتاگۆن پێداچوونەوە بە پیلانی دەرچوونی لەشکری ووڵاتەکەی لە عێراق و ئەفغانستان دەکات
پەیامی کورد ... پێنتاگۆن پێداچوونەوە بە پیلانی دەرچوونی لەشکری ووڵاتەکەی لە عێراق و ئەفغانستان دەکات .
لۆئید ئاستین بڕیارە بە مەبەستی پێداچوونەوە بە ڕێکارەکانی ئەمریکا لە ووتووێژگەلی دوورو درێژدا لە عێراق و ئەفغانستان ، ئاستی هێزە سەربازییەکانی خۆی لە دوو ووڵاتەدا هەڵسەنگێنێت .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، بڵاوکراوەی ئەمریکی واڵ ژۆرناڵ ستریت لە زاری سەرچاوەگەلێک لە وەزارەتی بەرگری ویلایەتەیەکگرتووەکان دا نووسی : بەرپرسانی ئەمریکی چاوەڕێ دەکەن تاکوو دەوڵەتی نویی ئەمریکا سەبارەت بە بڕیاری دەوڵەتی پێشوو سەبارەت بە کەمکردنەوەی ژمارەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان و عێراق چاوپێداخشانەوەیەکی جیددی بکەن .
بە ووتەی ئەوان ، بڕیاری سەرۆککۆماری پێشوو دۆناڵد ترامپ سەبارەت بە کەمکردنەوەی هەژماری سەربازانی ئەمریکی بۆ ٢٥٠٠ سەرباز لە ئەفغانستان و عێراق ، دەوڵەتی جۆ بایدن ڕابەری ئێستای ئەمریکا ناچار دەکات تاکوو ڕۆڵی ستراتیژی ئەمریکا لەم دوو شەڕەی " ئەفغانستان و عێراق " هەڵسەنگێنێت .
واڵ ژۆرناڵ ستریت هەروەها ووتی : لۆئید ئاستین سەرۆکی نوێی پێنتاگۆن بە نیازە لە بڕیارەکانی بۆ کەمکردنەوەی هیزەکانی ئەو ووڵاتەدا چاوپێداخشانەوە بکات و پێچەوانەی ئەو بڕیارە ڕەفتار بکات .
ووتەبێژی وەزیری بەرگری ئەمریکا ش لەمبارەیەوە ووتی کە بەرپرسانی ئەو ووڵاتە هێشتا دەربارەی پێداچوونەوەی ڕێژەی هێزەکان لەم دوو ووڵاتەدا هیچ بڕیارێکی فەرمی یان نەداوە .
جۆن کۆربی لە بەردەوامی ووتی کە هەر بڕیارێک دەربارەی ڕێژەی هێزەکان لەگەڵ دەوڵەتانی عێراق و ئەفغانستان دا پێویستی بە قسە و ڕاوێژ و ووتووێژی جیددی هەیە .
ئەم بابەتە 11996 جار خوێندراوەتەوە