پێنتاگۆن ڕووسیا بە هەڕەشەیەک بۆ سەر ناتۆ ناو دەبات

پەیامی کورد     ...     پێنتاگۆن ڕووسیا بە هەڕەشەیەک بۆ سەر ناتۆ ناو دەبات .

پێنتاگۆن بە بێ ڕونکردنەوەی زیاتر ڕووسیا بە هەڕەشەیەک بۆ ناتۆ هەڵدەسەنگێنێت .

بە پێی ڕاپۆرتێک ویلایەتەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە بە نیازە هەڕەشەکانی ڕووسیا ی لە دانیشتنی وەزیرانی بەرگری ناتۆ دا بخاتە بەر باس و ووتووێژەوە . بە ووتەی ووتەبێژی ئەرتەشی ئەمریکا ، واشینتۆن بە نیازە لەو بوارانەی کە حەزی هاوبەشی نێوان ئەوان و مۆسکۆیە هاوکاری ئەنجام بدات .

بە ووتەی ئەم بەرپرسە باڵایەی ئەرتەشی ئەمریکا ، نوێنەرانی ویلایەتەیەکگرتووەکان بە نیازن دەربارەی بابەتی ڕووسیا لە کۆنفڕانسێکی ڤیدیۆیی دا وەزیرانی بەرگری کە لەوەدا لۆئید ئاستین ، سەرۆکی پێنتاگۆن یش بەشداری دەکات ، باس و ووتووێژ ئەنجام بدەن .

ئەو هەروەها جەختی کردەوە : یەکەمین دانیشتنی وەزیرانی بەرگری دەربارەی یەکیتی ، هێزی هێڵانەوە و بەرگری دەبێت و من وا بیر دەکەمەوە کە ئەم بابەتە بە شێوەیەکی جیانەبوو لەگەڵ شێوەی هەڵسەنگاندنی ئێمە لە ڕووسیا پەیوەندی هەیە ، بە تەواوی ڕوونە کە ڕووسیا هەڕەشەیەک بۆ هەموو هاوپەیمانانی ناتۆ ، لەوانەش ویلایەتەیەکگرتووەکانی ە ، ئەوان بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی خۆیان کەڵک لە هێزی سەربازی و نیزامی وەردەگرن .

 


ئەم بابەتە 11998 جار خوێندراوەتەوە