پێنتاگۆن : ڕەنگە کەشتییە ئەمریکییەکان ئامانجی هێرشی حوسییەکان نەبن

پەیامی کورد  ...  پێنتاگۆن : ڕەنگە کەشتییە ئەمریکییەکان ئامانجی هێرشی حوسییەکان نەبن

ووتەبێژی پێنتاگۆن ڕایگەیاند: کارنی هەنگاوی ناوە کاتێک فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بەرەو ڕووی دەفڕی، بەڵام هێشتا ناتوانین پشتڕاستی بکەینەوە کە کارنی ئامانجی ئەم هێرشە فڕۆکە بێفڕۆکەوانە بووە.

پێنتاگۆن ڕۆژی دووشەممە 13ی کانوونی یەکەم ڕایگەیاند، هەرچەندە هێزی دەریایی ئەمریکا لە ووڵامی هێرشەکانی میلیشیا حووسییەکاندا مووشەک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی خستووەتە خوارەوە، بەڵام ڕەنگە کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا نەبن بە ئامانجی شەپۆلی هێرشەکانی ئەم میلیشیا وەکالەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران .

ئەمریکا لە دوای هێرشەکانی ٧ی ئۆکتۆبەر لەلایەن چەکدارانی بزووتنەوەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل، چەندین جار حووسییەکانی بە هێرشکردن لە ئاوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تۆمەتبار کردووە.

  لە دوایین ڕووداوەکاندا ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی ئازەر لە ئاوە نێودەوڵەتییەکانی باشووری دەریای سوور هێرش کرایە سەر سێ کەشتی بازرگانی و حووسییەکان بەرپرسیارێتی خۆیان لە هێرشە مووشەکییەکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر ئەو دوو کەشتییە ڕاگەیاند کە ناویان ناوە ئیسرائیلی.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز، کەشتی فڕۆکەهەڵگری هێزی دەریایی ئەمریکا کارنی، ڕۆژی یەکشەممە سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خستە خوارەوە لە ووڵامی داواکاری کەشتییە بازرگانییەکان. بەگوێرەی بەیاننامەی سوپای ئەمریکا، ئەم سێ کەشتییە سەر بە ١٤ ووڵات بوون.

سابرینا سینگ، ووتەبێژی پێنتاگۆن لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، کارنی هەنگاوی ناوە کاتێک فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بەرەو ئەو دەفڕی. بەڵام هێشتا ناتوانین پشتڕاستی بکەینەوە کە کارنی ئامانجی ئەم هێرشە فڕۆکە بێفڕۆکەوانە بووە.


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە