پێنتاگۆن ڕەوەندی ڕادەستکردنی سیستەمگەلی دژی فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوانی بە ئۆکراین خێراتر کرد

پەیامی کورد    ...     پێنتاگۆن ڕەوەندی ڕادەستکردنی سیستەمگەلی دژی فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوانی بە ئۆکراین خێراتر کرد

کۆمیتەیەک لە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بۆ هەماهەنگی و کورتکردنەوەی بۆرۆکراسی ئیداری لە ڕاستای دەستەبەرکردنی پێداویستییەکانی چەک و تەقەمەنی هاوپەیمانانی ئەورووپایی چالاک بووە .

پێنتاگۆن ، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بە تەشکیل کردنی کۆمیتەیەکی تایبەت بە پێداچوونەوەی خێرای داواکارییەکانی ئۆکراین سەبارەت بە چەک و تەقەمەنی ڕایگەیاند کە ڕادەستکردنی سیستەمی دژ بە فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوان بە کییفی لە گرینگیترین  کارەکانی خۆی دانا .

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ڕاپۆرتی دا : کە ئەم کۆمیتە تایبەتە هەروەها لە سەر ڕەوەندی ڕاگواستنی چەک بۆ ووڵاتانی هاوپەیمانی ئەمریکا لە ئەورووپا و ڕادەستکردنی ئەوان بە بەرپرسانی ئۆکراینی چاودێری دەکات .

هەروەها لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە کە نووسینگەی کڕینی چەک و تەقەمەنی سەر بە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا داواکاریگەلیکی زۆری لە لایەن هاوپەیمانانی ئەورووپاییەوە بۆ کڕین و هەناردەکردنی چەک بۆ ووڵاتی ئۆکراین پێ گەیشتووە و خەریکی پێداچوونەوەی خێرای ئەم داواکارییانەیە .


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە