پێنج لیژنە كار بۆ چاكسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە دەكەن

پەیامی کورد     ...    پێنج لیژنە كار بۆ چاكسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە دەكەن

جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە بۆ ئۆپراسیۆنەكان لە وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایدەگەێنێت لە وەزارەتی پێشمەرگە پرۆسەی چاكسازی بەردەوامە و پێنج لیژنە كار لەسەر چاكسازییەكان دەكەن و بەردەوام دەبن تا كۆتایی پێ دێت.

لیوا قارەمان كەمال، ڕایگەیاند : "لە وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان پێنج لیژنە پێك ھێندراون و كار بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی چاكسازی دەكەن، كە ھەر لیژنەیەك لەوانە لە بوارێكدا كار دەكات و بەردەوامن لە كاركردن".

جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە بۆ ئۆپراسیۆنەكان لە وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی ھەرێم ووتیشی، لیژنەكان لە ئەنجامدانی چاكسازی لە ھەموو بوارەكاندا ھەنگاوی باشیان ناوە و، بەردەوامیش دەبن تاوەكو چاكسازی لە سەرجەم بوارەكان بە تەواوی ئەنجام دەدەن و كارەكانی خۆیان تەواو دەكەن.

دەشڵێ، ئەو لیژنانە لە ھەموو سێكتەر و بوارەكاندا چاكسازی ئەنجام دەدەن، ئەمەش لە چوارچێوەی یاسای چاكسازیدایە.


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە