پێنج مووشەکی بالیستیکی چین لە کاتی تاقیکردنەوەکانی سەربازی لە دەورووبەری تایوان هاوێشترابوون ناوچەی ئابووری ژاپۆنی کردە ئامانج
پەیامی کورد ... پێنج مووشەکی بالیستیکی چین لە کاتی تاقیکردنەوەکانی سەربازی لە دەورووبەری تایوان هاوێشترابوون ناوچەی ئابووری ژاپۆنی کردە ئامانج
ئەمە یەکەمین جارە کە مووشەک گەلی چین دەکەونە ناوچەی ئابووری ژاپۆن ەوە . نۆیۆ کیشی وەزیری بەرگری ژاپۆن ڕایگەیاند : " بابەتێکی زۆر گەورە و زەبەلاحە کە پەیوەندی بە بەرگری ووڵاتی ئێمە و ئەمنییەتی خەڵکی ژاپۆن ەوەیە و ئێمە ناڕەزایەتی خۆمان بەرامبەر بە چین ڕاگەیاندووە .
چین دوابەدوای سەفەری نانسی پلووسی ، سەرۆکی مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا بۆ تایوان نەمایشێکی سەربازی لە دەورووبەری تایوان بەڕێوەبردووە . دەوڵەتی چین تایوان بە بەشێک لە خاکی خۆیان دەزانن و ڕایگەیاندبوو سەفەری پلووسی " خستنە مەترسی حاکمییەتی زەوینەکانی چین " ە .
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە