پێنج کورد دەبنە ئەندامی هەرێم و شارەوانییەکانی دانیمارک

پەیامی کورد      ...  پێنج کورد دەبنە ئەندامی هەرێم و شارەوانییەکانی دانیمارک

بەپێی ئەنجامەکانی سەرەتایی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی دانیمارک، چوار کوردی ئەو ووڵاتە بوونە ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانی و یەکێکیش بووە ئەندامی ئەنجوومەنی هەرێمی پایتەخت.

لە شارۆچکەی ئالبەرت سلۆند، کە ١٥ کیلۆمەتری لە ناوەندی کۆپنهاگنی پایتەخت دوورە، سێ کوردی شارۆچکەکە لە سێ پارتی جیاواز متمانەی دەنگدەرانی شارۆچکەکەیان بەدەستهێنا، ئەوانیش کە بریتین لە ؛ رەسول کۆجکئاکن لە پارتی سۆسیالستی گەلی دانیمارک، دۆغان پۆلات لە پارتی سۆسیالستی دانیمارک و هەدیە تەمیز لە پارتی سۆسیالستی لیبڕاڵ.

سەردال بەنلی، کە جێگری سەرۆکی پارتی سۆسیالستی گەلی دانیمارکە و پێشتر جێگری سەرۆکی شارەوانی گلێ ساکسە بوو، دووەم زۆرترین دەنگی لە سنووری شارەوانییەکەی بەدەستهێناوە و چانسی هەیە ببێتە سەرۆکی شارەوانی.


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە