پەخشی گۆرانییەکی کوردی بە فەرمی لە لایەن وەزارەتی ڕۆشنبیری یەوە ڕاگیرا
وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیری حكوومه‌تى هه‌رێم به نووسراوێكى فەرمی په‌خشكردنى گۆرانیه‌كى توانا سه‌عید ڕاده‌گرێت‌و له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كیشدا ڕایگه‌یاندوه، "كارێكى نه‌شیاوى دوور له نه‌ریتى گشتیه‌و هۆكاره بۆ تێكدانى شیرازه‌ى خێزان".
له‌نووسراوێكدا شێروان عه‌وڵا خورشید به‌ڕێوبه‌رى گشتى ڕاگه‌یاندن‌و چاپ‌و بڵاوكردنه‌وه به‌وه‌كاله‌ت له‌وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیریی ڕایگه‌یاندوه، "ئه‌و كلیپه‌ى توانا سه‌عید كه له‌ژێر ناوى (٧)دا بڵاوكراوه‌ته‌وه كارێكى نه‌شیاوى دور له‌نه‌ریتى گشتیه‌و هۆكاره بۆ تێكدانى شیرازه‌ى خێزان‌و بێڕێزیكردن به‌ئایین‌و دابونه‌ریتى كوردى كه‌م نیشاندانى ئافره‌ته".
له‌به‌شێكى دیكه‌ى نووسراوه‌كه‌دا هاتووه، "له ڕووى ده‌ق و هونه‌رى میوزیك‌و ملیۆدیشه‌وه زۆر لاواز‌و بێ بنه‌مایه، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ى ماده‌ى سێیه‌م/ بڕگه‌ى سێیه‌مه له‌ڕێنمایی ژماره (١)ى ساڵى ٢٠١٤ ى تایبه‌ت به‌چاودێری بوارى میدیا له‌هه‌رێمى كوردستان".
له‌و ڕووه‌شه‌وه په‌یامێكى ئاراسته‌ى سه‌رجه‌م میدیاكان كردوه‌و ده‌ڵێت:"سه‌رجه‌م میدیا بیستراوو بینراوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان‌و هه‌روه‌ها سایت و په‌یج و كه‌ناڵه یووتوبییه‌كانیش ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه كه خۆیان بپارێزن له‌نمایشكردنى ئه‌م كلیپه ئاست نزمه".
له‌كۆتاییشدا نووسیویه‌تى:"پابه‌ند بوونتان به‌خۆپاراستن له‌نمایشكردنى كارى له‌مشێوه‌یه، خزمه‌ته به‌كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان‌و باشترین گوزارشتیشه بۆ ئاستبه‌رزى كه‌ناڵ‌و وێستگه‌و ڕایه‌ڵه ئه‌لیكترۆنیه‌كانتان".
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە