پەردەلادان لە سەر ژینگە سازگارترین مووشەکی جیهان
پەیامی کورد ... پەردەلادان لە سەر ژینگە سازگارترین مووشەکی جیهان
کۆمپانیای بۆشایی گەری " ئۆربێکس " Orbex لە بەریتانیا لە نموونەی سەرەتایی مووشەکی بچووکی سازگار لەگەڵ ژینگەی خۆی ڕوونەمایی کرد کە بۆ یەکەمین هاوێشتنی خۆی لە چەند مانگی داهاتوو ئامادە دەبێت .
بە پێی ڕاپۆرتی سپەیس مووشەکی چەند جار بەکارهێنەری پرایم " Prime " یەکەمین مووشەکی بچووکی پەرەپێدراو لە ئەورووپایە ، لە ئێستادا چاوەڕوانی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی لە سەر سەکۆی هاوێشتن لە پێگەی بۆشایی گەری " ساتێرلەند " لە باکووری سکۆتلەندایە .
کۆمپانیای بۆشایی گەری ئۆربێکس تەنیا ١٠٠ مایل بەرامبەر بە ١٦٠ کیلۆمەتر لە پێگەی بۆشایی گەری ساتێرلەند دووری هەیە . ئەم کۆمپانیایە لە نامەیەکی ئێلێکترۆنی دا بۆ سپەیس ووتی کە کاتی ئەنجامدانی ئەم هاوێستنە کە هیوادارن یەکەمین هاوێشتنی ڕاوەستاوە لە ناو خاکی بەریتانیا بێت ، کۆتایی ئەمساڵ یا خود سەرەتای ساڵی داهاتوو دەبێت و هیچ پەیوەندییەکی بە ڕێکاری دەرکردنی ئیزن ، تاقیکردنەوە و تەواو کردنی کار ەوە نییە .
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە