پەرلهمانی سویدی پیشتیوانی خۆی بۆ ههرێمی كوردستان دووپات دهكاتهوه
پەیامی کورد ... پەرلهمانی سویدی پیشتیوانی خۆی بۆ ههرێمی كوردستان دووپات دهكاتهوه
شاندێكی ناوەندی ڕەوەندی كورد لە سوید، لە ڕۆژی ئاڵای کوردستان سەردانی پەرلەمانی سویدیان کرد، لەو دیدارەدا شاندی ناوبراو چاویان بە فرێدریک مالم، بەرپرسی نێت وورکی پەرلەمانتاری سوید-کوردستان، کەوت.
لەم کۆبوونەوەیەدا باس لە چەندین پرسی گرینگ کرا، مافی ڕەوای گەلی کورد بۆ سەربەخۆیی و پێویستی بە پشتیوانی هەرچی زیاتری سوید لە گەلی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان تهوهرێكی دیكهی دیدارهكه بوو، کە بارودۆخێکی نالەباری لەلایەن ووڵاتانی ناوچە بەسەردا سەپاوە، بە تایبەتی داوای پشتیوانی زیاتر بۆ هەرێمی کوردستان کرا، کە ووڵاتانی ناوچە لەم ماوەی ئاخردا چالاکانەتر لە جاران لە هەوڵی شێواندنی ئەمن و ئاسایشی دان.
ئەم بابەتە 11998 جار خوێندراوەتەوە