پەرلەمانتارێکی هاوپەیمانی فەتح بەم شێوەیە دوژمنایەتی و دژایەتی خۆیان بۆ هەناردەکەردنی بەشە پارەیەکی هەرێمی کوردستان ڕادەگەێنێت

پەیامی کورد      ...    پەرلەمانتارێکی هاوپەیمانی فەتح بەم شێوەیە دوژمنایەتی و دژایەتی خۆیان بۆ هەناردەکەردنی بەشە پارەیەکی هەرێمی کوردستان ڕادەگەێنێت .

حامد مووسەوی پەرلەمانتار لەسەر پشكی هاوپەیمانی فتح دەڵێت، موستەفا كازمی چاوی لەسەر ئەوەیە دووبارە بكرێتەوە بە سەرۆك وەزیران و بۆ ئەوەش دەستی كردووە بە دابەشكردنی پۆست و سامانی دەوڵەت بەسەر حزبەكاندا و گرێبەستێكی قێزەونیشی لەگەڵ هەرێمی كوردستان ئەنجامداوە.
حامد مووسەوی لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردووەتەوە، بەبڕیاری كازمی بۆ ناردنی ٢٠٠ ملیار دیناری مانگانە بۆ هەرێم تووشی شۆك بووین، لەكاتێكدا شیعەكان لە رێگەی زیادبوونی رێژەی هەژاری لە پارێزگاكانیاندا سزا دەدرێن، حزبەكانی هەرێم بە بەتاڵانبردنی پارەی گشتی پاداشت دەكرێن.
جەختیلەوەشكردووەتەوە، لە رێگەی گرێبەستێكی قێزەونەوە كازمی چاوی لە پۆستی سەرۆك وەزیرانە، ئەوەش بەبێ‌ لەبەرچاوگرتنی ئەو باجەی عێراق و عێراقیەكان دەیدەن لەكاتێكدا هەوڵی رەزامەندی لایەنە دەرەكییەكان دەدات، بۆ ئەوەش سەرچاوەكانی دەوڵەت بە نایاسایی بەكاردەهێنێت بۆ كڕینی لایەنگری كوتلە سیاسیەكان و بۆ ئەوەش پۆست و گرێبەستیان دەداتێ‌ و گرێبەستی ٢٠٠ ملیار دیناری مانگانەش دەداتە سیاسیەكانی هەرێم.
موسەوی پێشی وایە، ئەوەش وەك ئەوە دەردەكەوێت كە كازمی حەق بۆ كورد دەكاتەوە كاتێك پەرلەمان دەنگی بە پشكی كورد نەدا بەبێ‌ ئەوەی داهاتی نەوت و دەروازە سنوریەكان و باج رادەست نەكەن كە حزبە كوردیەكان و میلیشیاكانیان دەستیان بەسەردا گرتووە، دەشڵێت "پێویستە سەرجەم كەسە شەریفەكان بزانن كە رێگەگرتن لەو گرێبەستە ئەركێكی نیشتمانییە و پێویستی بە بانگەوازی گشتی جەماوەری و سیاسی و راگەیاندنە.


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە