پەرلەمانی عێراق بڕیارێکی بەپەلە دەردەکات
پەیامی کورد ... پەرلەمانی عێراق بڕیارێکی بەپەلە دەردەکات
ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران له‌بڕیارێكدا ئاشكرایكرد، ده‌رگاى خۆپاڵاوتن بۆ كاندیدى پۆستى سه‌رۆككۆمار ده‌كاته‌وه‌و له‌سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌وه ده‌ست پێده‌كات‌و ماوه‌ى سێ ڕۆژیش ده‌خایه‌نێت.
دواى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران، محوه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كه به نووسراوێك ده‌رگای خۆپاڵاوتنی بۆ پۆستی سه‌رۆككۆمار كرده‌وه كه له‌سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌وه تاوه‌كوو سێ ڕۆژی دیكه‌ى دیاریكردوه.
له نووسراوه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا ئاماژه به‌وه‌كراوه، به‌گوێره‌ی ماده‌ی (٧٢/ دووه‌م/ ب) ماوه‌ی دیاریكراوی ده‌ستووری بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار كۆتایی هاتووه، به بێ ئه‌وه‌ی سه‌رۆككۆمار هه‌ڵبژێردرێت.
ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، کۆبوونەوەیەکیان ئه‌نجامداوه بۆ تاووتوێکردنی پرسی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمارو ئه‌و بڕیاره‌یانداوه.
بڕیاره‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران له‌كاتێكدایه ، فه‌رهاد عه‌لادین له‌باره‌ى جارێكى دیكه كردنه‌وه‌ى ده‌رگا له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه بۆ خۆپاڵاوتن و كاندیدبوون بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار وتوویه‌تى:"سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران سه‌رده‌كێشێت بۆ سەرپێچی دەستووری و سەرپێچییەکی یاسایی ئاشکراو گشتی، واتە فرەکردنی بڕگەکانی یاسای ژمارە ٨ی ساڵی ٢٠١٢یه".
هاوكات ئه‌مڕۆ ڤیان سەبری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌رئه‌وه‌ى، "کردنەوەی دەرگای خۆکاندیدکردن یان درێژکردنەوەی ماوەی دەستووری بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار هیچ بنەمایەکی یاسایی نییە".
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە