پەرلەمانی عێراق : هێزەکانی ناتۆ لە عێراق لە ٣٢٠ کەس زیاتر نین
پەیامی کورد ... پەرلەمانی عێراق : هێزەکانی ناتۆ لە عێراق لە ٣٢٠ کەس زیاتر نین .
پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند : ئامادەبوونی ٤ هەزار هێزی ناتۆ لە عێراق دوورە لە ڕاستیییەوە .
کۆمیتەی ئەمنییەت و بەرگری پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە بە ئاماژەدان بەوەی کە لە پەیوەندی لەگەڵ ئامادەبوونی هیزەکانی ناتۆ لە عێراق کێشەی ماڵی و دارایی بوونی نییە جەختی کردەوە ژمارەی هێزەکانی ناتۆ لە عێراق زیاتر لە ٣٢٠ کەس نییە .
بە پێی ڕاپۆرتێک موحەمەد حسێن ، ئەندامی ئەم کۆمیتەیە بە ئاماژەدان بەوەی کە هێزە ئەمنییەتییەکان و یەکە سەربازییەکانی عێراق پێویستییان بە ڕاهێنان و خاوەنداریەتی ئەزموونە نێودەوڵەتییەکان هەیە ، بە شێوەیەک کە بە هاوکاری ئەم ڕاهێنانە لە ئاستانەی تەواوبوون و ئامادەیین ، ووتی " هیزەکانی پەیمانی ناتۆ بۆ ڕاهێنان و ووتووێگەلی ئەمنییەتی لە عێراق بوونیان هەیە .
ئەو بە ووتنی ئەوەی کە ، ئامادەبوونی ناتۆ بە مەبەستی سەربازی سوودمەندە ووتی : " ژمارەی هیزەکانی پەیمانی ناتۆ لە عێراق لە ٣٢٠ کەس زیاتر نییە بەشێکی گەورەی ئەم هێزانە بە مەبەستی پاڵپشتی و ٧٥ کەسی دیکە لەوان بۆ ڕاوێژکاری و ڕاهێنانی سەربازی و نیزامی دامەزراون .
ئەم نوێنەرەی پەرلەمان هەروەها ووتی : سەبارەت بە ئامادەبوونی هیزەکانی ناتۆ لە عێراق ، هیچ کێشەیەکی ماڵی بوونی نییە چوونکە ژمارەیان کەمە و تێچوویەکی زۆری پێویست نییە
هەروەها ووتی کە هیزەکانی پەیمانی ناتۆ لە عێراق هیچ پارێزراوییەکی یاسایی نییە و ئەگەر تووسی هەر هەڵەیەک ببن ئەوەی بەرەوڕووی حۆکم و جەزا دەبنەوە
ئەم بابەتە 11995 جار خوێندراوەتەوە