پەرلەمانی فەڕەنسا بۆ ئامادەکردنی دەستووری ھەرێمی کوردستان ھاوکار دەبێت
پەیامی کورد ... پەرلەمانی فەڕەنسا بۆ ئامادەکردنی دەستووری ھەرێمی کوردستان ھاوکار دەبێت
نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە فەرەنسا ووتی، شاندی پەرلەمانی کوردستان لە فەرەنسا لەگەڵ پەرلەمانی فەرەنسا کۆ بووەوە و تێیدا باس لەوە کرا کە پەرلەمانی فەرەنسا ھاوکاری پەرلەمانی کوردستان دەکات لە دانانی دەستووری ھەرێمی کوردستان و بڕیارە سەردانەکانیش بەردەوام بن .
عەلی دۆڵەمەری، وەک نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە فەرەنسا، ووتی: ''شاندێکی یاسایی پەرلەمانی کوردستان سەردانی ووڵاتی فەرەنسایان کرد، چوونکە ھەڵبژاردنیان کرد و دواتری کۆرۆنا بەسەردا ھات، بۆیە ھەرێمی کوردستان دەیەوێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ ووڵاتی فەرەنسا باشتر بکات و لەگەڵ لیژنەی یاسایی پەرلەمانی فەرەنسا و گرووپی دۆستایەتی کوردی فەرەنسی لە پەرلەمان و ئەنجوومەنی پیرانیش کۆ بوونەوە.''
عەلی دۆڵەمەری ووتیشی: ''لیژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان داوای کرد، کە پەرلەمانی فەرەنسا لە دانانی ئامادەکردنی دەستووری ھەرێمی کوردستان ھاوکاری پەرلەمانی کوردستان بکەن و ئەوانیش ئامادەیی خۆیان نیشان دا.''
دۆڵەمەوی باسی لەوەش کرد: ''پەرلەمانی فەرەنسا ئامادەیی خۆی نیشان دا بۆ ھاوکاریی ھەرێمی کوردستان بۆ ئامادەکردنی دەستوور کە ھەر پێویستییەکیان ھەبێت ھاوکار و ھەماھەنگ بن و بڕیاریشە ھەر ئەمساڵ سەردانی دیکەی پەرلەمان بۆ ووڵاتی فەڕەنسا بکرێت.''
ووتیشی: ''شاندی پەرلەمانی کوردستان کە لە ئەندامانی لیژنەی یاساییی پەرلەمانی کوردستان پێک ھاتبوو کۆتایییان بە سەردانەکە ھێنا و گەڕانەوە بۆ ھەرێمی کوردستان.''
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە