پەرلەمانی پاکستان ، عۆمران خان ی لە پۆستەکەی دوورخستەوە
پەیامی کورد ... پەرلەمانی پاکستان ، عۆمران خان ی لە پۆستەکەی دوورخستەوە
ئەمە یەکەمین جارە لە مێژووی پاکستان کە سەرۆکوەزیران ێک بە یاسای نەدانی دەنگی متمانە لە کارەکەی دوور دەخرێتەوە .
عۆمران خان ، سەرۆکوەزیرانی پاکستان ، سەرلە بەیانی یەکشەممە بە دەنگی پێداگرانەی پەرلەمانی ئەم ووڵاتە لە کارەکەی دوور خرایەوە . ١٧٤ نوێنەر بۆ لەکارلادانی عۆمران خان دەنگی ئەرێنی یان دا .
ئەمە یەکەمین جارە لە مێژووی پاکستان کە سەرۆکوەزیرێک بە یاسای نەدانی دەنگی متمانەی پەرلەمان لەکار لادرا ، ئۆپۆزسیۆن بۆ لەکار لادانی عۆمران خان پێویستی بە لانیکەم ١٧٢ دەنگ لە ٣٤٢ دەنگ هەیە و لە کۆتایی دا توانی یان بەم ڕێژەیە لە دەنگ بگەن .
شەهباز شەریف ڕابەری حێزبی " یەکیتی موسڵمانانی پاکستان – نەو٣ا " کە ناوی براکەی " سەرۆکوەزیرانی پێشوو ، نەواز شەریف " ی لە سەر هەیە ڕۆخساری سەرەکی ئۆپۆزسیۆن ە و چاوەڕوان دەکرێت ئێستا بە سەرۆکوەزیران بگات .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە