پەرلەمانی کوردستان لە سەر پرسی کۆچی گەنجان بۆ دەرەوەی ووڵات کۆدەبێتەوە

پەیامی کورد    ...   پەرلەمانی کوردستان لە سەر پرسی کۆچی گەنجان بۆ دەرەوەی ووڵات کۆدەبێتەوە

بڕیارە رۆژی چوارشەممە پەرلەمانی كوردستان لەسەر دیاردەی كۆچی گەنجان بۆ دەرەوەی ووڵات و چەند پرۆژەیاسایەكی دیكە كۆببێتەوە.
لەوبارەیەوە رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بانگهێشتنامەیەكی ئاراستەی ئەندامانی پەرلەمان كردووە بۆ ئامادەبونیان لە دانیشتنی رۆژی چوارشەممە، كە كاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆ دەستپێدەكات.
بەپێی بانگهێشتنامەكە، لە كارنامەی دانیشتنەكەدا خوێندنەوە و گفتوگۆ لەسەر راپۆرتی پەیوەندییەكان و رەوەندی كوردستانی سەبارەت بە دیاردەی كۆچی گەنجان بۆ دەرەوەی ووڵات دەكرێت، كە وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حكوومەتی هەرێمیش ئامادەی دەبێت.
هەروەها راپۆرتی لیژنەی بەدواداچوون تایبەت بەو بابەتە دەخرێتەڕو، خوێندنەوەی دووەمیش بۆ پرۆژەیاسای فرۆشتن و بەكرێدانی مایەكانی دەوڵەت لە هەرێمی كوردستان دەكرێت.


ئەم بابەتە 12003 جار خوێندراوەتەوە