پەرلەمانی کەنەدا گرووپێکی پاڵپشتیکەری ترامپ ی بە تێرۆریست ڕاگەیاند
پەیامی کورد ... پەرلەمانی کەنەدا گرووپێکی پاڵپشتیکەری ترامپ ی بە تێرۆریست ڕاگەیاند .
ئەندامانی پەرلەمانی کەنەدا بە هاودەنگی لەگەڵ دانانی ناوی گرووپی ئەمریکی " کوڕانی هەلپەرەست " لە لیستەی دامەزراوەگەلی تێرۆریستی ڕەزامەندی دەربڕی .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، پەرلەمانی کەنەدا داوای لە دەوڵەتی جاستن ترۆدۆ کردووە تاکوو ئەم گرووپە ڕاستگەرا تووندڕەوە بە فەرمی لە لیستەی تێرۆریستی خۆیدا جێگیر بکات .
" کوڕانی هەلپەرەست " لە گرووپانەیە کە لە هێرشی شەشەمی جانیوەری هەوادارەکانی ترامپ سەرۆککۆماری پێسووی ئەمریکا بۆ سەر باڵەخانەی کۆنگرەی ئەم ووڵاتەدا ڕۆڵیان هەبوو .
لە جەرەیانی ئەم هێرشەدا و داگیرکردنی کۆنگرە لە لایەن هەوادارانی ترامپ ەوە ٥ کەس کوژران و ژمارەیەکی ش بریندار بوون و پەرلەمانی نوێنەران بە پشت بەستن بە ڕۆڵی فەرمانبەرانەی ترامپ لە " هاندانیان بە شۆڕش " ئەویان جاریکی دیکە خستە بەر باس و خواستەوە
" ئێنریکێ تاریۆ " ڕابەری " " کوڕانی هەلپەرەست " لە واشینتۆن دەست بەسەر کرا و تاوانبار کرا بە تێکدان و شێواندنی مۆڵک و ماڵی گشتی لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی لایەنگرانی ترامپ و هەروەها ئەنجامدانی تاوان بە چەکی گەرم .
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە