پەرلەمان سەرنج و تێبینییەكانی لەبارەی راپۆرتی چاكسازی دەداتە حكوومەت
پەیامی کورد ... پەرلەمان سەرنج و تێبینییەكانی لەبارەی راپۆرتی چاكسازی دەداتە حكوومەت
لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان لە ناوەرۆكی راپۆرتەكەی حكوومەت لەبارەی جێبەجێ كردنی یاسای چاكسازی دەكۆڵێتەوە و بە راپۆرتێك ووڵامی حكوومەت دەداتەوە.
زیاد جەبار سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان بە میدیای فەرمی یەكێتی راگەیاند، "حكوومەتی هەرێمی كوردستان راپۆرتێكی لەبارەی پرۆژەی چاكسازی لەهەرێمی كوردستان پێشكەش بە پەرلەمان كردوە، ئێمەش لە لیژنەی دارایی هەڵسەنگاندن بۆ راپۆرتەكەی حكوومەت دەكەین".
ووتیشی، "ئەو پرسیار و پێشنیارانەی لەسەر راپۆرتەكەی حكوومەت لامان درووست دەبێت، ئاڕاستەی وەزیرە پەیوەندیدارەكان دەكەین و بەدواداچوونی وورد بۆ پرۆژەكە دەكەین".
سەرۆكی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، "لیژنەكەمان لەبارەی راپۆرتەكەی حكوومەتەوە سەرقاڵی گەڵاڵەكردنی ووڵامە راپۆرتێكە، تا سەرجەم سەرنج و تێبینییەكانمانی تێدا بخەینەڕوو".
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە