پەسەند کردنی پڕۆژە یاسای بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوانی ئێران لە لایەن سێنای ئەمریکاوە
پەیامی کورد ... پەسەند کردنی پڕۆژە یاسای بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوانی ئێران لە لایەن سێنای ئەمریکاوە
سێناتۆر باب مێننەدز ، سەرۆکی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی سێنای ئەمریکا ، هەواڵی لە پەسەند کردنی پڕۆژە یاسای " ڕاگرتنی فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوانی ئێران " دا .
ئەو لەگەل گرینگ ناوبردنی ئەم پڕۆژە یاسایە لە لایەن کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی سێنای ئەمریکا ووتی : یاسای ڕاگرتنی فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوانی ئێران هەنگاوێکی گرینگ و بەرەوپێسەوە لە گەیشتنی متمانە لەمەیە کە یاسای ئەمریکا هاوکات لەگەڵ هەنگاوگەلی داگیراکارانەی ناوچەیی ئێران پێش دەڕۆن و ئێرانی بە هۆی هەنگاوگەلی ناسەقامگیرکەری وولامدەر دەکات .
سێناتۆرە ئەمریکییەکە لە بەردەومی دا بە ئاماژەدان بە ووتی ئەوەی کە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران هەڕەشەیەک لە دژی ئەمنییەتی ئەمریکا و هاوپەیمانانە و هێرشی فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوانەی ساڵی ڕابردوو بۆ سەر ماڵی موستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەغدا ش بە پشتیوانی کردنی ئێران ئەنجام دراوە دڵخۆشی ڕاگەیاند کە رەوەندی پەسەندکردنی ئەم پڕۆژە یاسایە لە مەجلیسی سێنا و کەوتنە واری جێبەجێ کردنیەوە لە لایەن دوو حیزبی کۆماری خواز و دیمۆکرات ەوە خێراتر بکرێت و یاسا .
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە