پەنابەرێکی ئێرانی شکایەت لە دەوڵەتی یوونان دەکات

پەیامی کورد     ...    پەنابەرێکی ئێرانی شکایەت لە دەوڵەتی یوونان دەکات .

پەنابەرێکی ئێرانی شکایەت لە دەوڵەتی یوونان دەکات دوای شەش جار گەڕانەوەی زۆرەملی لە سنوورەوە .

پەنابەرێکی ئێرانی بە ناوی " پەروین " کە شەش جار لە سنوورەکانی یوونان بۆ لایەنی تورکی گەڕێندراوەتەوە ، لە دەوڵەتی یوونان لە لای بەرپرسانی نێودەوڵەتییەوە شکایەتی کرد . ئەو لە ئێستادا بە نیازە بە ڕوونکردنەوە دەربارەی ئەو شتەی کە بە سەری هاتووە ، بیروڕای گشتی لە پەرەسەندنی تووندووتیژی و کردارگەلی نامرۆڤانە لە سنوورەکانی یەکیتی ئەورووپا ئاگادار بکاتەوە .

ئەم هەواڵە ڕۆژی چوارشەممە ڕاگەیندراوە ەک ژنێک بە ناوی پەروین اکە لە ئێستادا لە ئاڵمانیایە لە دژی دەوڵەتی یوونان لە شەورای مافی مرۆڤ و نەتەوەیەکگرتووەکان شکایەتی کردووە . ئەو دەڵێت کە ئەویان شەش جار بە زۆر و جاری واش هەبووە کە بە لێدان و ئەشکەنجە کردن و بەندکردنی کاتی لە سنووری یوونان گەڕاندووەتەوە .

پەروین کە تەمەنی سی ساڵە لە ساڵی ٢٠١٧ ەوە لە ئێران هەڵهاتووە و بە نیازی وەرگرتنی مافی پەنابەری لە ووڵاتانی یەکیتی ئەورووپا چووەتە تورکیا . لە ئێستادا چەندین ڕێکخراوی ناحکوومی لەوانەش " ناوەندی ئەورووپایی بۆ بەرگری کردن لە مافی مرۆڤ ، لێبووردەیی نێودەوڵەتی و چاودێری مافی مرۆڤ ، لە خستنەڕووی شکایەت و داواکاری غەرامە هاوکاری دەکەن .

پەروین دەڵێ : " لە ماوەی ئەو چەند جارەی کە بە زۆری لە لایەن یوونان ەوە گەڕێندرامەوە لەگەڵ خۆم پەیمانم بەست کە هەر کاتێک بگەمە ئەورووپا بڕۆم و لە دادگا شکایەت بکەم . چوونکە ئەم شێوازە لە گەڕاندنەوە و ئەم هەموو تووند وتیژییە دەبێ ڕابگیرێت .


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە