پەنابەرێکی کورد شێوەیەکی بە فڵچەی ددان نەخشاند و بوو بە براوەی بەناوبانگترین خەڵاتی هونەری ئۆسترالیا

پەیامی کورد    ...   پەنابەرێکی کورد شێوەیەکی بە فڵچەی ددان نەخشاند و بوو بە براوەی بەناوبانگترین خەڵاتی هونەری ئۆسترالیا


پەنابەرێک خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ناوی "موستەفا عەزیمی تەبار" لەبەر نەخشاندنی پۆرترەیەک لە ڕێگەی فڵچەی ددانیەوە بوو بە براوەی بەناوبانگترین خەڵاتی هونەری ئۆسترالیا. 

ناوبراو ئەم پۆرترەیە لە درێژایی ٨ ساڵ بەندکرانی لە کەمپەکانی ئۆسترالیا کێشاوە. 

موستەفا بۆ هەواڵنێرێکی فەڕەنسی گێڕاویەتەوە: کاتێک لە کەمپ دەستبەسەر بووم داوای ڕەنگ و فلچەم کرد تا شێوە بکێشمەوە بەڵام پاسەوانان نەیاندامێ و گوتیان لەوانەیە یەکێک یا خۆتی پێ بکوژی بەو قسەیە زۆر پەست بووم «نازانم چی ڕووی دا...بەڵام ئانووساتێکی تایبەت بوو...فلچەی ددانم لە قاوەکەم تێوەگلاند و لەسەر لاپەڕەیەکی سپی پۆرترەکەم نەخشاند.» عەزیمی تەبار ئەو کاتە بە کاتی "سەرکەوتنی" ناودەبات.

مۆستەفا بەرهەمەکەی بە  "KNS088" ناو دەبات؛ئەمە ژمارەی   کارتی شوناسی بووە، کارتێک کە لە هەشت ساڵ پەنابەری لە کەمپەکانی ئۆسترالیا بەوە ناسێنراوە. ئەم هاووڵاتییە دەڵێت شێوەکاری ئەوەی بۆم بوو کە بە بیرم دەهێنایەوە من مرۆڤم نەک ژمارەیەک: «هونەر و شێوەکاری، یارمەتیدەرم بوون هەر بەهێز بمێنمەوە و بەردەوام بم و کۆڵ نەدەم، کاتێک شێوەم دەنەخشاند لەبیرم دەچوو لە کوێم و چەندە بەربەستم هەیە.»


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە