پەنابەرێکی کورد لە ئۆسترالیا خۆی کوشت

پەیامی کورد    ...    پەنابەرێکی کورد لە ئۆسترالیا خۆی کوشت

گەنجێکی ٣٥ ساڵەی ئێرانی لە کەمپی پەنابەرانی ڤیلاڤۆدی ئۆسترالیا خۆی کوشتووە .

پەنابەرێکی کورد خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دوای نزیکەی دوو ساڵ ژیان لە کەمپی پەنابەرانی ڤیلاڤۆدی ئۆسترالیا ، لەم کەمپەدا خۆی کوشتووە و گیانی لە دەستداوە .

گەنجێکی ٣٥ ساڵەی ئێرانی کە بە پێی ڕاپۆرتی هێزە سنوورییەکانی ئۆسترالیا لە ساڵی ٢٠١٣ بە بەلەم و بە شێوەی نایاسایی خۆی گەیاندبووە ئەم ووڵاتە لە ماوەی ئەم چەند ساڵەی رابردوودا لە کەمپ گەلی جۆراوجۆری پەنابەرانی ئەم ووڵاتەدا بووە و لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا بۆ کەمپی ڤیلاڤۆد ی ئیالەتی وێڵز ڕاگوێزرابوو .

بە پێی ڕاپۆرتی گرووپی هەنگاوی پەنابەرانی ، ئەو نزیکەی هەفتەیەک پێش ئێستا خۆی کوشتووە و نیوەڕۆی هەمان ڕۆژ لاشەکەیان لە ژوورەکەیدا دۆزیوەتەوە . دواتر لاسەکەی بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر رادەستی پزیشکی داد کراوە . لە ڕاپۆرتێکدا کە ئێس بی ئێس نیووز " SBS " و باقی میدیاکان لەم ڕووداوەیان بڵاو کردەوە ، ناوی کەسێک ئاماژەی پێنەکراوە بەڵام بە پێی ئەو شتەی کە لە لاپەڕەی فەیسبووکی پەنابەرانی ئێرانی دا هاتووە ناوی ئەو مۆحسین شەیخی بووە .

هەندێک لە هاوڕێیەکانی ئەو لەم کەمپەدا ووتوویانە کە ئەو چەندین جار لە لایەن پەنابەرەکانی دیکەوە ئازار و ئەشکەنجە و لێدانی خواردووە و یەکێک لە هۆکارەکانی ئەو بۆ خۆکوژی پشت گوێ خستنی لە لایەن بەرپرسانی کەمپەکەوە بووە سەبارەت بە ڕاگواستنی بۆ دەرەوەی ئەو کەمپە بۆ پارێزگاریکردن لە ئەمنییەتی ڕاگەێندراوە .


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە