پەنابەرێکی کورد مەدالیای ئازایەتی لە سەرۆککۆماری فینلەندا وەردەگرێت

پەیامی کورد      ...   پەنابەرێکی کورد مەدالیای ئازایەتی لە سەرۆککۆماری فینلەندا وەردەگرێت

سەرۆککۆماری فینلاند میدالیای ئازایەتی دەداتە پەنابەرێکی کورد

بەهۆی رزگارکردنی ژنێک لە کوشتن، کوردێک خەڵاتی رێزلێنان و مەدالیای ئازایەتی لەلایەن سەرۆککۆماری فینلەنداوە پێدەبەخشرێت. گەنجەکە دەڵێت شانازی بەوەدەکات، کە یەکەم کوردە لەو ووڵاتەدا ئەو خەڵاتە وەردەگرێت.

 شاخەوان فاتیح فەرەج، کە پەنابەرێکی کوردی دانیشتووی فینلەندا، رۆژی ٥ی ئەم مانگە لەلایەن سەرۆککۆماری فینلاندەوە میدالیای ئازایەتی پێبەخشرا.  

شاخەوان فاتیح فەرەج، هۆکاری وەرگرتنی مەدالیاکەی رایگەیاند: "ساڵی ٢٠١٨ کاتێک لە پەیمانگەی پیشەسازی لە شاری ڤاسی فینلەندا دەمانخوێند، دوو هاوژین بەهۆی نەگونجانیان لێک جیابووبوونەوە و هەندێک کێشەی موڵک و ماڵیان لەنێواندا مابوو، رۆژی 2-10-2018 کاتی پشووی نانخواردمان بوو لەپەیمانگە، دوو هاوژینەکە بووە دەمەقاڵە و کێشەیان، بەپێی  کولتوور و نەریتمان دەستوەردانمان کە کێشەی خێزانیدا نەکرد، بەڵام دواتر گوێم لە هات و هاوار و قیژەی ژنەکە بوو دەیگوت فریام بکەون، بینم هاوژینەکەی دەیویست بە چەقۆ پەلاماری بدات، توانیم دەستی پیاوەکە بگرم و چەقۆکە لەدەستی دەربهێنم و ئافرەتەکە رزگار بکەم".

شاخەوان فاتیح، ساڵی ١٩٨١ لە کەرکووک لە دایکبووە، لەساڵی ٢٠١٥ەوە لە فینلەندا دەژیت، ئەو کارەی کردی لە نێو میدیای فینلەندا دەنگی دایەوە.


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە