پەپامێک لە پارتی دیمۆکراتی کوردستان ەوە بۆ یەکیتی : ئەگەر مام جەلال بمابایە وەکوو ساڵی ٢٠١٠ لۆبیمان بۆ دەکرد
پەیامی کورد ... پەپامێک لە پارتی دیمۆکراتی کوردستان ەوە بۆ یەکیتی : ئەگەر مام جەلال بمابایە وەکوو ساڵی ٢٠١٠ لۆبیمان بۆ دەکرد
سه‌ركردایه‌تیه‌كى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان په‌یامێك ئاراسته‌ى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان ده‌كات‌و داواده‌كات، "پێویسته براده‌رانى یه‌كێتى له‌هه‌ستیارى دۆخه‌كه‌و نه‌خشه‌ى نوێى سیاسی عێراق تێبگه‌ن"، ده‌شڵێت:"ئەگەر مام جه‌لال بمایه له‌ژیان هاوشێوه‌ى ساڵى ٢٠١٠ لۆبیمان بۆ جه‌نابى مام جه‌لال ده‌كرد، چوونكه كه‌سایه‌تیه‌كى گه‌وره‌تر بوو"، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، "ئه‌گه‌ر یه‌كێتى بردیه‌وه، ئه‌وا پیرۆزباییان لێده‌كه‌ین و هیچ كێشه‌یه‌ك ڕوونادات".
هێمن هه‌ورامى ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى پارتى له‌لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، "ئەگەر مام جه‌لال بمایه له‌ژیان، هاوشێوه‌ى ساڵى ٢٠١٠ لۆبیمان بۆ جه‌نابى مام جه‌لال ده‌كرد، چوونكه كه‌سایه‌تیه‌كى گه‌وره‌تر بوو".
ده‌شڵێت:"ئێمه له‌گه‌ڵ یه‌كێتى ڕێكه‌وتنێكمان هه‌بوو، دواى ١٧ ساڵ پێمانوایه ئاساییه ئه‌گه‌ر ئه‌و پۆسته بۆ پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بێت، گرینگ ئه‌وه‌یه هه‌ر كامیان بێت له‌و دوو كاندیده به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى كوردستان بپارێزن".
له‌باره‌ى پۆسته‌كانى هه‌رێمى كوردستانیشه‌وه هێمن هه‌ورامى ده‌ڵێت:"پۆستى سه‌رۆكایه‌تیه‌كانى حكوومه‌ت و هه‌رێمیش له‌هه‌رێمى كوردستان، ئه‌وانه ئیستیحقاقى هه‌ڵبژاردنن و په‌یوه‌ندییان به‌هیچ بابه‌تێكى تره‌وه نییه".
سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ى پارتى ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت:"ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم پۆسته‌كانى سه‌رۆكى په‌رله‌مان، سه‌رۆك وه‌زیران‌و سه‌رۆك كۆمار‌و وه‌زیرانى دارایی‌و ده‌ره‌وه موڵك و تاپۆى هیچ حزب و لایه‌نێك نییه به‌یه‌كێتى و پارتیشه‌وه".
له‌په‌یامێكیشدا بۆ یه‌كێتى هه‌ورامى ڕایده‌گه‌ێنێت، "بۆ ئێستاش پێمانوایه براده‌رانى یه‌كێتى پێویسته له‌هه‌ستیارى دۆخه‌كه‌و نه‌خشه‌ى نوێى سیاسی عێراقیش تێبگه‌ن، ئه‌گه‌ر پارتى براوه‌بوو له‌پۆستى سه‌رۆك كۆمار، ده‌بێت یه‌كێتى‌و پارتى پیرۆزبایی له‌یه‌كتر بكه‌ن‌و دۆخه‌كه ئاسایی بكه‌نه‌وه، نابێت ئه‌وه‌ى له‌به‌غدا ڕووده‌دات كاریگه‌رى له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان هه‌بێت".
ئاشكراشی ده‌كات، "ئه‌گه‌ر براده‌رانى یه‌كێتی نیشتیمانى كوردستانیش له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا بردیانه‌وه، ئه‌وه‌نده‌ى من ئاگادارى بڕیارى سیاسی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بم، لاى پارتى زۆر به‌نۆرماڵ وه‌رده‌گیرێ و قه‌واره‌كه وه‌ك خۆى به‌رده‌وام ده‌بێت".
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە