پەکەکە لە ووڵامی قسەکانی ئەردۆغان : نە تەنیا دەمیرتاش بەڵکوو دەبێ بە تایبەتی " ئەردۆغان " و هەموومان باج بدەینە ئۆجاڵان
لە پەیامێکدا پەکەکە ئەردۆغان ی پشتڕاست کردەوە و ڕایگەیاند : با دەمیرتاش باج بداتە ئۆجالان
بە گوێرەی زانیارییەکان ئەندامی دەستە ڕێبەرایەتی پەکەکە دووران کاڵکان ، بەیاننامەکەی سەرۆککۆماەری تورکیا " ڕەجەب تەئیب ئەردۆغان کە تێیدا ووتووبی " سەڵاحەددین دەمیرتاش دەبێ باجی سەرۆکی پارتەکەی " عەبدۆڵلا ئۆجاڵان بداتەوە پشتڕاست دەکاتەوە و ڕایگەیاند کە " نە تەنیا سەڵاحەددین دەمیرتاش بەڵکوو دەبێ هەموو کەس باج بدات .
دووران کاڵکان لە تەلەفزیۆنی فەرمی پەکەکە بە ناوی " میدیا خەبەر " دا گفتۆگۆی کردووە و ووڵامی قسەکانی ئەردۆغان دەداتەوە دەربارەی سەڵاحەددین دەمیرتاش .
کاڵکان دەڵێ : بەڵی دەبێ هەر کەس باج بداتە سەرۆک ئاپۆ . دەبێ هەموو کەس باج بداتە ئیمرالی . ئیمرالی ئەوە ٢٣ ساڵە لە بن ئەشکەنجە و تەجرید دایە بۆیە هەر کەس لەمبارەیەوە بەرپرسیارە .ئەو کەسەی کە لە ئیمرالی دەست بەسەر کراوە ڕێگای چارەسەرییە بۆ هەر شتێک . ڕاگرتنی ئۆجاڵان لە بن ئەو تەجریدەدا بەرپرسیارە . نە تەنیا سەڵاحەددین دەمیرتاش ئێمە دەبێ هەموومان باج بدەینە ئۆجاڵان .ئەگەر بێت ئێمە دەربارەی ئەم بابەتە لەو چوارچێوەیەدا هەڵسەنگێنین ، باجی هەرە گەورە دەبێ ئەردۆغان بیدات . لە هەمووان زیاتر دەبێ ئەردۆغان کە ئیمرالی لە بەرژەوەندی خۆی بە کار دەهێنێت دەبێ باج بدات
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە