پەیامگەلی جیاگانەی ئیسماعیل هەنیە بۆ پاشا و وەلیعەهدی سەعوودی دوای واژوو کردنی پەیمانی ئاشتی ووڵاتانی عەرەبی
پەیامی کورد ... پەیامگەلی جیاگانەی ئیسماعیل هەنیە بۆ پاشا و وەلیعەهدی سەعوودی دوای واژوو کردنی پەیمانی ئاشتی ووڵاتانی عەرەبی
ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی مقاومەی فەلەستین " حەماس " بە هەناردنی نامەیەک بۆ مەلەک سەلمان پاشای عەرەبستانی سەعوودی سەرکەوتنی ٤١ ەمین دانیشتنەکانی شەورای هاوکارییەکانی ووڵاتانی عەرەبی کەنداوی فارس ی لە شاری " العلا " بەو پێرۆزبایی ووت .
بە پێی ڕاپۆرتێک بە پێی بەیاننامەی بڵاوکراوە لە لایەن بزووتنەوەی حەماس ەوە لە ڕۆژی شەممە هەنیە لە پەیامەکەی خۆیدا سوپاسگوزاری خۆی لە بەیانییەی العلا ڕاگەیاند و ووتی " ئەم دانیشتنە بە کێشە و ئاڵۆزییەکانی نێوان براکان کۆتایی دێنێت و درز و کێشەکانی نێوان ئاوان باشتر دەکات و دەبێتە هۆکاری یەکگرتن و پتەوبوونی پەیوەندییەکانی نێوان ئەوان و ئەمە دەبێتە هۆکاری ڕێکارگەلی هاوبەشی عەرەبی بە مەبەستی گەیشتن بە گەشە و پێشکەوتنی زیاتر و هاوکاری لە هەموو بوارەکاندا ."
هەروەها هەنیە بە هەناردنی نامەیەکی هاوشێوە بۆ موحەمەد بن سەلمان وەلیعەهدی سەعوودی لە ڕۆڵی ئەو بۆ سەرکەوتن لە دانیشتنەکان و دەستکەوتنی بە ئاشتی و ئاشتی کەنداو ، سوپاس و پێزانینی خۆی ڕاگەیاند .
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە