پەیامی ئەمیر عەبدۆڵڵاهیان بۆ گۆترێش و ئیبراهیم تەها و وەزیرانی دەرەوەی ووڵاتانی ئیسلامی سەبارەت بە دۆخی فەلەستین

پەیامی کورد   ...  پەیامی ئەمیر عەبدۆڵڵاهیان بۆ گۆترێش و ئیبراهیم تەها و وەزیرانی دەرەوەی ووڵاتانی ئیسلامی سەبارەت بە دۆخی فەلەستین

وەزیری دەرەوەی ئێران بە ناردنی پەیامی جیا بۆ ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی و وەزیرانی دەرەوەی ووڵاتانی ئیسلامی نیگەرانی قوڵی خۆی لە دۆخی ئێستای فەلەستین دەربڕی.

ئەمیر عەبدۆڵڵاهییان لە بەشێک لەو نامانەدا ئاماژەی بە خراپ بەکارهێنانی ئیسرائیل لە سەرقاڵبوونی بیروڕای گشتی جیهانی بە شەڕی ئۆکراین کرد و ڕەخنەی لە بێدەنگی و بێ هەڵوێستی دام ودەزگاکانی مافی مرۆڤ و هەروەها ووڵاتانی بانگەشەی مافی مرۆڤ سەبارەت بە چڕبوونەوەی کردەوەی نامرۆڤانە لە ڕژێمی ئاماژەپێکراو لە دژی نەتەوەی فەلەستین، جەختی لەسەر پێویستی هەنگاوی خێرا و کاریگەر لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و حکوومەتە ئیسلامییەکان بۆ پشتیوانی لە گەلی ستەملێکراوی فەلەستین و ڕاگرتنی تاوانکارییەکانی ڕۆژانەی ئیسرائیلی یەکان و هەروەها پێداچوونەوەی بەپەلە بە دۆخی ئێستای ئیسرائیلی یەکان کردەوە فەلەستین لە نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی و دامەزراوە نێودەوڵەتییە بەرپرسیارەکانی دیکە.


ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە