پەیامی بایدن سەبارەت بە ڕێکەوتنی بەرجام و بەرەوڕووبوونەوەی ووڵاتەکەی لەگەل ئێڕان
پەیامی کورد ... پەیامی بایدن سەبارەت بە ڕێکەوتنی بەرجام و بەرەوڕووبوونەوەی ووڵاتەکەی لەگەل ئێڕان
بایدن : ئەگەر ڕێککەوتنی بەرجام ئاکامی باشی نەبێ، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامی ڕێگەی دیکە دەگرینە بەر
جۆ بایدن، لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ نەفتالی بێنت ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە، بەهیچ شێوەیەک ڕێگە بە کۆماری ئیسلامی نادەن دەستی بە چەکی ناوەکی ڕابگات و ئەگەر ڕێککەوتنی بەرجام نەبووژێتەوە ڕێکارگەلی دیکە بەدژی ئەو ڕێژیمە دەگرنە بەر.
ڕۆژی هەینی ٢٧ی ئۆگۆستی ٢٠٢١، جۆ بایدن سەرۆککۆماری ئەمریکا، پێش ئەو چاوپێکەوتنە کە لە کۆشکی سپی بەڕێوەچوو ڕایگەیاند : ئەگەر لەڕێگای دیپلۆماسییەوە کار بۆ پێشگرتنی کۆماری ئیسلامی نەکرا، ئەوە ئێمە لەگەڵ هاوپەیمانان هەنگاوگەلێکی جیدی تر و کاراتر لە دژی دەستپێڕاگەیشتنی کۆماری ئیسلامی بە چەکی ئەتۆمی دەگرینە بەر و بە تووندی دژی هەموو هەنگاوەکانی ئەو ڕێژیمە دەوەستینەوە.
نەفتالی بێنێت سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لەگەڵ پەسەندکرنی هەردوو بابەتی بایدن ووتی: ئەگەر ڕێژیمێکی ئیسلامگەرای توندئاژۆ دەستی بە چەکی ناوەکیی ڕابگات، لەسەر ژیان و ئاسایشی تەواوی جیهان دەبێتە مەترسییەکی گەورە، کۆماری ئیسلامی وڵاتێکە کە تێرۆریزم پەروەردە و هەناردە دەکا و یەکەم ووڵاتە کە مافی مرۆڤ پێشێل دەکات و هیچ گرینگییەکی پێنادا، لە ئێستا کە ئەمریکا بەتەمای ڕێککەونی بەرجامە، ساتریفیوژەکانی ڕێژیمی ئێران لە نەتەنز و فۆردۆ خەریکی کاری خۆیانن، بەڵام ئێمە دەبێ ئەو کارانەی کۆماری ئیسلامی ڕابگرین و هەردوولامان وەکوو ئیسرائیل و ئەمریکا لەسەر ئەوە یەکدەنگ و کۆکین.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە