پەیامی تویتەری وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە دەستپێکردنی پەیوەندی فەرمی و دیپلۆماتیکی نێوان تاران و ڕیاز

پەیامی کورد   ...  پەیامی تویتەری وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە دەستپێکردنی پەیوەندی فەرمی و دیپلۆماتیکی نێوان تاران و ڕیاز

بە پێی زانیارییەکان ئەمیر عەبدۆڵلاهییان وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە دوای دیدار و چاوپێکەوتنی لەگەڵ هاوتا سەعوودییەکەی ڕایگەیاند ئەمڕۆ لەگەڵ هاوپیشەکەم ئەمیر فەیسەل بێن فەرحان لە پێکەن دیدار و گفتووگۆیەکی پۆزەتیڤ مان هەبوو . دەست پێکردنی پەیوەندی فەرمی دیپلۆماتیکی نێوان تاران – ڕیاز دەستپێکردنەوەی حەج و عەمرە ، هاوکاریگەلی ئابووری و تیجاری ، کردنەوەی باڵیۆزخانەکان و کونسووڵگەرییەکان و جەخت کردنەوە لە سەر سەقامگیری ، ئەمنییەتی پایەدار و بەرفراوان کردنی ناوچەکە ، بابەتگەلی ڕێکەوتن و فەرمانی کاری هاوبەشمانە .


ئەم بابەتە 11984 جار خوێندراوەتەوە