پەیامی سەدر بۆ نووری مالیکی : " تاقی کرایەوە و سەرکەوتوو نەبووی
پەیامی کورد ... پەیامی سەدر بۆ نووری مالیکی : " تاقی کرایەوە و سەرکەوتوو نەبووی
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر، پەیامێک ئاڕاستەی نووری مالیکی دەکات و پێی دەڵێ: تاقیکرایتەوە و سەرکەوتو نەبوویت، جارێکی دیکە تاقی ناکرێیتەوە.
موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر، لە رێگەی ساڵح محەمەد ئەلعێراقی یەوە كە بە وەزیرەكەی سەدر ناسراوە، پەیامێكی ئاڕاستەی حزبی دەعوە كردو دەربارەی نووری مالیكی رایگەیاند"تاقیكرایەوەو سەركەوتوو نەبووی، جارێكی دیکە تاقی ناكرێتەوە."
پەیامەكەی سەدر، حزبی دەعوە شی بە هاوكاریكردنی "شەیتانی گەورە" تۆمەتباركردوە. مەبەست لە "شەیتانی گەورە" ئەمریكایە.
ئەوەش لەكاتێكدایە پێشتر نووری مالیکی رایگەیاندبوو، ٩٣ کاندیدی دەرچووە بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران پشتیوانی لێدەكەن بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیران.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە