پەیامی سەرەخۆشی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی فەرماندەی تێکۆشەری ناسراوی کوردستان حەمید ئەفەندی
پەیامی کورد ... پەیامی سەرەخۆشی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی فەرماندەی تێکۆشەری ناسراوی کوردستان حەمید ئەفەندی
سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان بۆ كۆچی دوایی فەرماندەی تێکۆشەری ناسراوی کوردستان حەمید ئەفەندی، پهیامێكی سهرهخۆشی بڵاوكردهوه.
دهقی پەیامی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:
بە خەم و پەژارەیەکی قووڵەوە، هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگە و فەرماندەی ماندوونەناسی هەر دوو شۆشی ئەیلوول و گوڵان و تێکۆشەری ناسراوی کوردستان و وەزیری پێشووتری پێشمەرگە، مامۆستا حەمید ئەفەندی-م پێگەیشت.
حەمید ئەفەندی، یەکێک لە پێشمەرگە ئازا و بەوەفاکانی کوردستان بوو، کە بەشداری لە چەندین داستانی پڕ لە قارەمانیەتی پێشمەرگەی کوردستان کردووە و هەموو تەمەنی خۆی لە پێشمەرگایەتی و بەرگریکردن لە کوردستان بەسەر بردووە. بۆیە یادی هەمیشە بە زیندوویی دەمێنێتەوە.
پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە نیشتمانپەروەرەکەی و کەس و کار و هەڤاڵەکانی دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم. خوای مەزن و دلۆڤان، گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە هەموومان ببەخشێت.
مەسروور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە