پەیامی سەرەخۆشی مەسروور بارزانی بۆ بنەماڵەیەکی پێشمەرگە
پەیامی کورد ... پەیامی سەرەخۆشی مەسروور بارزانی بۆ بنەماڵەیەکی پێشمەرگە
ڕۆژی 12ی شوبات، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادەی ڕەشید سندی فەرماندەی پێشمەرگە کرد.
مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاند: بە دڵتەنگی و نیگەرانییەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی فەرماندە و شەڕڤانی ناسراوی کوردستان کاک ڕەشید سندیم پێگەیشت. پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادەی کۆچکردوو و کەس وکاری دەکەین، لەخوای گەورە داواکارین گیانی کۆچکردوو بەبەهەشت ببەخشێت و سەبووری و ئارامی بە خزم و دۆستانی ببەخشێت.
ڕەشید سندی فەرماندەی پێشمەرگە بەشداری لە هەردوو شۆڕشی ئەیلول و گوڵاندا کرد. سندی ئەمڕۆ ١٢ی شوبات لە شاری زاکسۆ لە تەمەنی ٩٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
ئەم بابەتە 12006 جار خوێندراوەتەوە