پەیامی مەسروور بارزانی سەرۆکوەزیرانی ھەرێم بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی یەوە

پەیامی کورد    ...   پەیامی مەسروور بارزانی سەرۆکوەزیرانی ھەرێم بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی یەوە

بە بۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی 2724 ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم کوردستانییان، بەتایبەتی پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کەس و کار و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان دەکەم و هیوای شادی و کامەرانیان بۆ دەخوازم.

نەورۆز بۆ خەڵکی کوردستان، هەمیشە هێمای سەرکەوتن و ئازادی و وەستانەوە بووە بەڕووی ستەمکار و زۆرداران و دەستپێکی ژیان و سەردەمێکی نوێیە.

ڕێز و پێزانینی زۆرم بۆ خەڵکی خۆڕاگری هەرێمی کوردستان هەیە، کە بەداخەوە بوونەتە قوربانی گەمەی سیاسی هەندێک کەس و لایەن کە بۆ بەرژەوەندی خۆیان، بازرگانی بە مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستانەوە دەکەن، بەڵام دڵنیاین دواجار خواست و ئیرادەی خەڵکی کوردستان لە پێناو ژیانێکی ئازاد و سەربەرزانە هەر سەردەکەوێت. هیوادارم ساڵی نوێ، ساڵی کۆتاییهاتنی هەموو ناخۆشی و ستەم وبێ دادییەک بێت کە بەرامبەر گەلی کوردستان دەکرێت .

نەورۆزتان پیرۆز بێت و هەمیشە لە خۆشی و شادیدا بژین.

مەسروور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
2024/3/20


ئەم بابەتە 10649 جار خوێندراوەتەوە