پەیامی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەى لافاوەکەى شەوی رابردووی هەولێرەوە

پەیامی کورد     ...   پەیامی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەى لافاوەکەى شەوی رابردووی هەولێرەوە

مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەبۆنەى لافاوەکەى شەوی رابردووە رایگەیاند، بە داخێکی زۆرەوە، بە ھۆی بارانی بەخوڕ و بەھێزی دوێنێ شەو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ ، لافاو لە چەند گوند و ناوچەیەکی شاری ھەولێر درووست بوو، لە ئەنجامدا ژمارەیەک ھاووڵاتی گیانیان لە دەستدا و زیانێکی زۆری ماددیشی لێ کەوتووەتەوە.

سەرۆکى حکوومەت وێڕاى دەربڕینى سەرەخۆشى و هاوخەمی ئاماژەی بەوە کرد، دەزگا پەیوەندیدارەکانیان ڕاسپاردووە کە بە پەلە بە ھانای زیان لێکەوتووانەوە بچن و ھەرچی پێویست بێت، بۆ ھاوکاریکردنیان و دانبینکردنی پێداویستییەکانیان ئەنجامی بدەن .

شەوی رابردوو لە شارى هەولێر بەهۆى بارانبارینى بەخوڕەوە لافاو لەچەند گەڕەکێکى شارەکە درووست بوو هاوکات بەهۆى هەورە تریشقەوە بریندارو گیان لەدەستدانى ژمارەیەک هاووڵاتى لێکەوتەوە.


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە